ئاسۆی رۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵێنری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤٠١/٦/٨، بینایەکی وێرانە لە شاری سنە رووخاوە.
بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی فریاکەوتن رەوانەی ئەو شوێنە کراون، ئەم بینایە جێگای مانەوەی ئەو کەسانە بووە کە بێماڵ بوون، هەرەوها باس لەوە کراوە تاوەکوو ئێستا چەندین کەس لە ژێر ئاوار مانەتەوە.
لە ماوەی چەند مانگی رابردوو رووخانی و بینا و ماڵ لە شارەکانی ئێران و کوردستانی رۆژهەڵات، بووەتە هۆی کوژرانی و برینداربوونی هاووڵاتییەیان و هۆکاری زۆربەی ئەم رووداوانە پەیوەندی بە درووست کردنی بێ مۆڵەتی بینا و ماڵ لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، بە بێ رەچاو کردنی رێشوێنی ستانداردی ئەمنی.
ئهم بابهته 474
جار خوێنراوهتهوه