کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی رابردوو چوارشەممە، ١٤٠١/٦/٩، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە، کۆڵبەرێکی لاو کوژرا.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەو کۆڵبەرە، '' ساڵح رەشیدزادە '' تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی ئاوایی قەڵەڕەشی'' سەر بە شاری سەردەشتە. ناوبراو برای '' محەممەد رەشیدزادە '' یە، کە دوو ساڵ پێش لە کاتی کۆڵبەی لە سنووری سەردەشت بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

جێگای ئاماژەیە کە بە پێی ئەو ئامارانە کە بڵاوبوونەتەوە لە ماوەی ٤٠ رۆژی رابردوودا، ٧ کۆڵبەر لە سەر سنووری شاری بانە  لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراون.








ئه‌م بابه‌ته 337 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:06:11:01/09/2022