دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە کوردستانی رۆژهەڵات

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە کوردستانی رۆژهەڵات

ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، ١٤٠١/٦/٦، لە درێژەی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، هاووڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێ زانیارییەکان ناوی ئەم هاووڵاتییە، '' ئەشکان جەمشیدی '' تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سنە و هەروەها خوێندکاری بەشی ئەندازیاری بیناسازی زانکۆی '' یەزدان پەنا ''ی ئەو شارەیە.

ناوبرا لە کاتی چوون بۆ سەر کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ نیشان دانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. هەروەها تاوەکوو ئامادە کرنی ئەم هەواڵە هێچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر و شوێنی مانەوەی ئەشکان جەمشیدی لە بەردەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە کە لە ماوەی یەک مانگی رابردوو دا دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات،  لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیادی کردووە.








ئه‌م بابه‌ته 404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:49:03/09/2022