راپۆرت/ ئاسۆی رۆژهەڵات
راپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی رۆژهەڵات لە رێکەوتی ٥ی خەرمانان تاوەکوو ١٢ی خەرمانان.
.مافی مرۆڤ، یەکێک لە سەرەکی ترین مافەکانی هەر تاکە کەسێکە کە دەبێت بە شێوازی یەکسان و بە پێی راگەیاندنی جیهانی مافی مرۆف لە لایەن هەموو وڵاتانەوە پەیڕوەی و دابین بکرێت بۆ شارۆمەندەکانیان.
راپۆرتی ئاماری ئاسۆی رۆژهەڵات
کۆڵبەر:
١_ ماجێد محەممەدی موتلەق، تەمەن٣٠ ساڵ، خەڵکی نۆدشە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٢_ئاراس محەممەدپوور، خەڵکی سەردەشت، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی خەرمانان، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە کە لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندر کرابوو، گیانی لەدەستدا.
٣_ جەعفەر خەزووم، تەمەن٣٧ ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٤_ساڵح رەشیدزادە، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژرا.
٥_کەریم رەسووڵی، خەڵکی بانە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٦_رەزا حەسەنی، خەڵکی سەقز، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٧_ناسێح کەریم زادە، خەڵکی بانە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٨_رزگار مەجیدی، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی بانە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٩_عەبدوڵڵا جەبارزادە، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی سەردەشت، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن چەکدارکانەوە بریندار کرا.
١٠_ ئەیووب مەولوودی، خەڵکی پاوە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
دەستبەسەکران و زیندانی:
١_ ناسر دالە، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢_ فەردین رەحیمی، خەڵکی سنە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣_ مەرزیە مورادوەیسی، خەڵکی سنە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤_ عەلی ئەڵڵاوەیسی، خەڵکی سنە، رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٥_ئەشکان جەمشیدی، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٦ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٦_مادێح مورادی، خەڵکی سنە، رۆژی هەینی رێکەوتی ١١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
خۆکوژی:
١_ فەرشاد موالی، خەڵکی کرماشان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢_سینا سادقی ، تەمەن١٧ ساڵ، خەڵکی کامیاران، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٣_ شێوە زارعی، تەمەن ١٤ ساڵ، خەڵکی مەریوان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٨ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٤_کارزان سابری، تەمەن ١٨ ساڵ، خەڵکی کامیاران، رۆژی پێنجشەممە ١٠ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٥_لەمیا سەعید هاروویان، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ورمێ، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
٦_شەهداد نێعمەتی، تەمەن ١٣ ساڵ، خەڵکی سنە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٩ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئهم بابهته 675
جار خوێنراوهتهوه