کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە بریندرا کرا

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە بریندرا کرا


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی پێنجشەممە، ١٤٠١/٦/١٠، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری بانە کۆڵبەڕێک بریندار کرا.

بە پێی زانیاریییەکان ناوی ئەم کۆڵبەرە، '' محەممەد ئەسلانی '' تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی زۆران سەر بە شاری سەردەشتە. ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵە.

جێگای ئاماژەیە کە بە پێی ئامارەکان لە ماوەی یەک مانگی رابردوو رابردوودا، لە سنوورەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بە هۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٧ کۆڵبەر کوژراون و ٢٣ کەسی دیکە بریندار بوون.







ئه‌م بابه‌ته 327 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:04/09/2022