دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی، ١٤٠١/٦/١١، لە درێژەی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات، هاووڵاتییەکی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران، دەستبەسەر کرا.

بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەم هاووڵاتییە، '' مادێح مورادی ''، خەڵکی ئاوایی '' سەرهۆیە'' سەر بە شاری سنەیە، ناوبراو خێزاندارە و باوکی منداڵێکیشە.

جێگای ئاماژەیە کە مادێح مورادی بە بێ نیشان دانی هێچ جۆڕە بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، هەروەها بە لێدان و ئازار دانی ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە ماوەی چەند مانگی رابردوو شەپۆڵی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان لە کوردستانی رۆژهەڵات لە لایەن رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە زیادی کردووە، کە ئەمە یەکێکە لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و شارۆمەندی.








ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:07:05/09/2022