ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە ئەمڕۆ هەینی ۱۱ی سەرماوەزی ۱٤۰۱ی هەتاویی، کاک ڕەحیم خەیاڵ برای هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە "موبەشیر خەیاڵ" لە گوندی قەرەشڵاغی ناوچەی شاروێرانی سەر بە مەهاباد ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک موبەشیر خەیاڵ لە شەڕێکی نابەرابەر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی سەندووسی سەر بە نەغەدە گیانی ئازیزی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە بەخت کرد.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کاک ڕەحیم خەیاڵ و سەرجەم خزم و کەسوکاریان دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە
ئهم بابهته 134
جار خوێنراوهتهوه