مەریوان؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بە ناو فەرهاد مەلەکی

مەریوان؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک بە ناو فەرهاد مەلەکی
ئاسۆی ڕۆژهەڵات؛  ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاویی فەرهاد مەلەکی شارۆمەندی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە سنە و دانیشتووی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی کارەکەی بۆ شوێنێکی نادیار ڕفێندرا.

بە پێی ئەم هەواڵە دوابەدوای دەستبەسەر کردنی  فەرهاد مەلەکی ، هێزە ئەمنییەکان هێرش دەکەنە سەر ماڵەکەی و نێو ماڵەکەی دەپشکنن و تەواو کەلوپەلە تاکەکەسیەکانی لەگەڵ خۆیان دەبەن.

ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:05:38:08/01/2023