رابێرت مالی، نوێنەری تایبەتی ئامریکا لە پێشهاتەکانی
ئێران بە بڵاو کردنەوەی تویتی میشێل تیلور، سەفیری ئامریکا لە شۆرای مافی مرۆڤی
نەتەوە یەکگرتووەکان، سەبارەت بە داسەپاندنی سزای سێدارە بۆ خۆپیشاندەران، نووسی:
"کەڵک وەرگرتنی کۆماری ئیسلامی لە سزای سێدارە بۆ سەرکووت کردنی ناڕازییەکان
و خەڵکی ئێران دەبێت کۆتایی پێ بێت".
ئەو هەروەتر زیادیشی کرد: "
ئامریکا لەگەڵ ٥٤وڵاتی دیکەی سەرانسەری جیهان لەسەر ئەم بابەتە جەختی کردووەتەو و
کۆماری ئیسلامی لەسەر سزای سێدارە مەحکووم ئەکات".
ئهم بابهته 237
جار خوێنراوهتهوه