ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە، رێکەوتی ١٤ی رەشەممەی
١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵی سەقز بە ناوی "کیومرث ضرغامی" کە دوو
ساڵ لەوە پێش دوای کووشتنی هاوژینەکەی "گوڵاڵە شەیخی" دەستبەسەر و سزای
سێدارەی بۆ بڕابوویەوە لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز سزاکەی جێبەجێ کرا.
شایانی باسە کە ناوبراو رۆژی سێشەممە، رێکەوتی ١٨ی
جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی جەستەی گوڵاڵەی ئاگر تێبەردابوو و دوای چەند رۆژ دیار
نەمانی لە رێگەی سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە، "کیومرث ضرغامی" دوای کوشتنی
هاوژینەکەی، لە شاری "ئاستارا" دەستبەسەر کرابوو.
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه