کۆماری ئازەربایەجان باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کرد

کۆماری ئازەربایەجان باڵوێزی ئێرانی بانگهێشت کرد




وەزارەتی پێشهاتەکانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایەجان، عەباس موسەوی، باڵوێزی کۆماری ئیسلامی لە باکوو بە هۆی فڕینی فڕۆکەیەکی نیزامی لە سنووری ئەم دوو وڵاتە بانگهێشت کرد.

وەزارەتی پێشهاتەکانی دەرەوەی کۆماری ئازەربایەجان رایگەیاند ئەم فڕۆکەی نیزامییە رۆژی شەممە "لە کاتژمێر ٩:٤٤تاوەکوو ١٠:٢٦ فڕینی بێ وەستان لە نێوان سێ تا پێنج کیلۆمتری سنووری ئازەربایەجان – ئێران" ئەنجام داوە.

کۆماری ئازەربایەجان ئەم هەوڵەی "تحریک آمیز و غیر دوستانه" ناولێبرد.

شایانی باسە کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە دوای هێرش کردنە سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایەجان لە تاران لە رۆژی ٧ی رێبەندان بوو بە هۆی ناکۆکی. کۆماری ئازەربایەجان ئەم هێرشەی بە ئەنقەست ناولێبرد و رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٩ی رێبەندان، فەرمانبەرانی باڵوێزخانەی خۆی لە تاران لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە ئێران هێنا دەرەوە.

پەیوەندی نێوان تاران و باکوو پێش ئەم هێرشە هەروەها بە هۆی تووڕەیی کۆماری ئیسلامی لە پەیوەندی ئازەربایەجان لەگەڵ ئیسرائیل تێکهەڵچوونی زۆر بوو و ئەم دوو وڵاتە چەندین جار دەستبەسەر کردنی سیخۆڕی هەودوولا لە خاکی خۆیاندا راگەیاندبوو.






ئه‌م بابه‌ته 305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:12/03/2023