ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئامریکا، بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەک بە بۆنەی دەستپێکی نەورۆز و ساڵی نوێی هەتاوی، وتی دەوڵەتی بایدێن لە مافی شارۆمەندانی ئێرانی پاڵپشتی دەکات و لە ئێوە کە "داخوازی داهاتوویەکی باشترن، پاڵپشتی دەکات."
وەزیری دەرەوەی ئامریکا هەروەها وتیشی: "خەڵکی ئێران بە سەرکووتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی روبەڕوو بوونەتەوە. زۆربەیەک لە بنەماڵەکان لە سفرەی نەورۆزی ئەمساڵ جێگای ئازیزانیان خاڵیە، لەبەر ئەوەیکە ئازیزان و ئەندامی بنەمالەیان لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژراون و دستبەسەر کراون."
ئهم بابهته 191
جار خوێنراوهتهوه