ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی شەممە، رێکەوتی ٥ی خاکەلێوەی ساڵی
١٤٠٢ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "ئەنوەر شێخە" ، "رەحمان
قادری" خەڵکی ئاوایی "پەسوێ"ی سەربە پیرانشار، کە پێشتر لە لایەن
دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکراندیان بەسەردا داسەپا بوو، بە
مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی نەگەدە گواسترانەوە.
شایانی باسە کە ئەنوەر شێخە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ
یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان سزای ٢ساڵ و ٧مانگ زیندان و رەحمان قادری هەر
بەهەمان شێوە سزای ٢ساڵ و ٧ مانگ و بە هۆی تۆمەتێکی دیکە کە خراوەتە پاڵی
"پڕوپاگەندە دژی نیزام" سزای ٧ مانگ و ١٦رۆژ لە لایەن دادگای
پیرانشارەوە بەسەریاندا سەپێنرا.
ئهم بابهته 231
جار خوێنراوهتهوه