شارۆمەندێكی کوردی بۆکانی دەستبەسەر لە زیندانی شاری رەشت لە سێدارە درا
ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوكراوەكان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی بەفرانبار، "محەممەد زبردەست" بەندكراوی كوردی خەڵكی شاری بۆكان لە زیندانی ڕەشت لەسێدارە درا.
بە پێی هەواڵەکان، ناوبراو لە ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩١ سزای ئیعدامی بە سەردا سەپابوو.
شایەنی باسە، ڕێژەی ئێعدامەكان لە ئێران ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و لە چەند مانگی ڕابردوودا دەیان لاوی بێتاوان حوكمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.