دوو شارۆمەندی سەرپێڵ زەهاوی لە شوێنی گشتی لەسێدارەدران
ئاسۆی رۆژهەڵات: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٩ بەفرانبار، دوو زیندانی کورد بە ناوەکانی "س، کێشمەند" ئەفسەری خانەنشینکراوی هێزی ئینتزامی و "م، محەمەدی"، خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، کە بە تۆمەتی دزی سزای سێدارەیان بە سەر داسەپابوو لە شوێنی گشتی و بە بەرچاوی خەڵکەوە لە پردی ئینقلابی ئەو شارە لەسێدارەدران.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو شارۆمەندە کوردە ٢١ گەلاوێژی ئەمساڵ لە گەڵ ژنێكی ئیلامی بە تۆمەتی دزی و بە تاڵانبردنی زێڕفرۆشییەک و کوشتنی سەربازێکی هێزی ئینتزامی دەستگیر و سزای سێدارەیان بە سەر داسەپا.