ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵی ناوەندی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤی كوردستان، سەعید شیرزاد بندكراوی سیاسیی كوردی دەستبەسەر لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاندووە: مانگرتنی من لەسەر مافی تاكەكەسی خۆم نییە و دەمەوێ دەنگی كپ كراوی زیندانییانی سیاسیی گۆشەی بەندیخانەكان بم.
بە پێی ئەم هەواڵە "سەعید شیرزاد" ڕایگەیاندووە: هۆكاری بەردەوام بوونم لەسەر مانگرتنەكەم، دەستبەسەر كردنی بێ بەڵگەی شارۆمەندان، داسەپاندنی حوكمی درۆیینە و ڕێگەنەدان بە ناردنی زیندانیان بۆ نەخۆشخانە و چەندین هەڵاواردنی دیكەیە و هیچ هۆكارێكی تری شەخسیم نییە.
شایەنی باسە، سەعید شیرزاد، ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ سەرماوەز، بە دورینی لێوی مانی لە خواردن گرتووە و تا ئێستاکە لە مانگرتنەکەی بەردەوام.