سێ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی ڕامین و ئەفشین حسێن‌پەناهی‌دا تێپەڕی

ئاسۆی ڕۆژهەڵات: بە پێی هەواڵەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ی ڕێبەندان، سێ ڕۆژ بە سەر مانگرتن لە خواردنی ڕامین و ئەفشین حسێن‌پەناهی دا تێپەڕی و مانگرتنی ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە پێی نایە چوارەم ڕۆژی خۆیەوە.

ئەم دوو زیندانییە سیاسییە کوردە کە براشن، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە، ٧ی رێبەندان، لە ناڕەزایەتی بە دەرکردنی سزای ئێعدامی ڕامین حسێن‌پەناهی مانیان لە خواردن گرتووە و لە نامەیەکدا کە بۆ بەرپرسانی زیندانی ناوەندی شاری سنە نووسیویانە، بە فەرمی مانگرتنەکەیان ڕاگەیاندووە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ڕامین حسێن‌‌پەناهی، زیندانی سیاسی کورد کە ڕێکەوتی ٢ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە شاری سنە دەستبەسەر کرا و لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە سزای ئێعدامی بە سەرداسەپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی ڕێبەندان، بە فەرمی سزاکەی پێ ڕاگەیەندرا.

AM:01:21:30/01/2018




ئه‌م بابه‌ته 1020 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌