بووژانەوەی "درایڤێر ئین سینەما"

ئیدریس عەبدی

کرۆنا «Driver In cinema سینەما لەنێو ئۆتۆمۆبیل « دەبووژێنێتەوە

ڤایرۆسی کرۆنا کە کاریگەری زیانباری لەسەر سینەمای جیهان داناوە،هەرچەندە هۆڵەکانی سینەما داخران بەڵام هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی جۆرێکی دیکە لەسینەما ببووژێتەوە،سینەمایەک، کە سینەمای مودێرن و دیجیتاڵی ئەم سەردەمە،بێ بایەخی کردبوو.

لەچەند مانگی ڕابردوودا بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا هەموو ڕەهەندەکانی ژیانی مرۆف ئاڵووگۆری بەسەردا هات و کاریگەری بە سەری ژیانی هەموو تاکێک لە جیهان دانا،لەم نێوانەدا هۆڵەکانی سینەمایش لەم گۆرانکاریانەدا بێ بەرێ نەبوون.سینەماکان شوێنێک بوون بۆ کۆبوونەوەی شارۆمەندان هەر بۆیە زووتر لە ناوەندەکانی تری کۆمەڵەگا داخران.بەڵام ئێستا کە چەند مانگ لە بڵاو بوونەوەی ئەم ڤایرۆسە دەگوزەرێت هەندێک کەس بیریان لەوە کردۆەتەوە کە بەجۆرێکی دیکە و لە بەستێنێکی دیکەدا فیلمەکانیان نەمایش بدەن و بەم جۆرە مەجالێک بدەن بەو شارۆمەندانەی کە قەرەنتینە کارێگەری ڕۆحی خراوی لەسەر داناون و بەلەبەرچاوگرتنی ڕینەمایەکانی تەندرووستی بەتایبەتی «مەودای نێوان کەسەکان»فیلم نەمایش بدەن.ئەم جۆرە لەسینەما بە « Driver In cinema " سینەما لە نێو ئۆتۆمببیلدا ناسراوە.

هەر چەندە سینەما لە نێو تۆتۆمۆبیل داهێنانی ئەم سەردەمە نییە،بەڵکوو ساڵانێکی زۆر دواتر بوونی هەبووە.سەردەمیک لەوڵاتی ئێران ئەم سینەما بە سینەمای سەحرایی دەناسرا و هەوادار و لایەنگرانی ئەم سینەما،هەزاران کیلۆمەترییان دەبری تاکوو بگەنە پایتەخت و لەم سینەمانەدا فیلم ببینین.

سینەما لەنێو ئۆتۆموبیلدا جۆرێک لەسینەما لەشوێنی کراوەیە، کەبریتییە لە پەردەیەکی گەورەی نەمایش لە پارکینگی ئۆتۆمۆبیلەکان تاکوو بینەران لەکەشێکی جیاواز و تایبەت تردا فیلم ببینین. شارۆمەندان لە نێو ئۆتۆمۆبیلەکانی خۆیاندا لەپارکینگی ئۆتۆمۆبیلەکان تماشای فیلم دەکەن.

پەردەی نەمایش دەتوانێت دیوارێکی سپی بێت یان داربەستێک کە بکرێت پەردەیەکی پێدا هەڵبواسن.دەنگی فیلمەکان لە ڕیگای سپیکەری زۆر گەورە دەبیسترێت..ئەم جۆرە لەسینەما لەپیکهاتەی سەرەکی خۆیدا شوێنێک بۆ ڕێستۆرانت و جێگای یاری منداڵانیشی تێدایە بەڵام ساڵانێکە لە جیهاندا بێ بایەخ کراوە هەر بۆیە ئەم تایبەتمەندیانە نەماوە.

دامەرزاندنی یەکەمین سینەما لەنێو ئۆتۆمۆبیلدا هەڵدەگەرێتەوە بۆ بەر لەشەری جیهانی دووهەم،یەکەم جار سینەما دۆلۆکس لە ئامریکادا ولەساڵی 1915 لەوڵاتی مەکزیک دەستی بەکار کرد بەڵام چالاکییەکانی زۆر درێژە پێ نەدا و ساڵێک دواتر داخرا.

لەساڵی 1940 دا لە شوێنگەلێکی دیکە لە ئامریکا 15 سینەما لەنێو ئۆتۆمۆبیلدا دامەزران کەهەندێکیان تا بەر لەشەری جیهانی دووهەم چالاک بوون.

لەدوای ساڵی 1945 پەرەسەندنی حەشیمەتی دانیشتووانی دەرەوەی شارەکان و زۆرتر بوونی ئۆتۆمۆبیلەکان هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی ئەم جۆرە لەسینەما «سینەما لە نێو ئۆتۆمۆبیلدا» زۆرتر پەرە بستێنێت،بە جۆرێک ساڵانە سەدان جۆر لەم سینەما دادەمەزران. لووتکەی دامەرزادنی ئەم جۆرە لەسینەما دەیەی 50 و سەرەتاکانی دەیەی 60ی زاینیی بوو،ڕێژەی ئەم جۆرە لەسینەما گەیشت بە 4000 و ئەو کاتە لایەنگری زۆرتری پەیدا کرد چوون لەچاو سینەماکانی دیکە هەرزانتریش بوون.

بەڵام لە دەیەی 70ی زاینیی ئەم جۆرە لەسینەما لەدەرئەنجامی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی(تەلەفزیۆنی رەنگی،تەلەفزیۆنی کێبڵی ،ویدیۆ، وی سی ئار و ... بێ بایەخ کرا.هەرچەندە لەدەستپێکی سەدەی 21 دا هەندێک لەم سینەمانە بە شێوازێکی دیکە دامەزرانەوە بەڵام هەر وەکوو جاران جێگای جۆیان لەنێو کۆمەڵگەدا نەکردەوە و سەرکەوتوو نەبوون.تا ئەو جێگایە کە دوو ساڵ لەمەو پێش لەهەموو جیهاندا کەمتر لە 300 سینەما لە نێو ئۆتۆمۆبیلدا.چالاک بوون.

ئێستا کە کرۆنا زیانی چەندین میلیارد دۆلاری بە گیشەکانی سینەما گەیاندووە،مەترسی بڵاو بوونەوەی زۆرتی ئەم ڤایرۆسە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەکان و سینەماکانی داخستووە هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی شەپۆلێکی چاوەڕوان نەکراوە،دیسان ڕووبکەنەوە ئەم جۆرە لەسینەما و بایەخی زۆرتری پێ بدەن.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن لەڕۆژانی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ولاتانی کۆریای باشوور،ژاپۆن،ئامریکا و ئۆسترالیا چەندین «سینەمای لە نێو ئۆتۆمۆبیلدا» کراونەوەتەوە چالاکی دەکەن.


PM:06:38:04/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 2080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌