ماڵئاوایی لە ژیان کردنی پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە مەریوان


ئاسۆی رۆژهەڵات/ شەوەی شەممە ڕێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک (کەریمی ئەفسەری) یەکێک لە پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە لە شاری مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک کەریم، خەڵکی ئاوایی گەورەی نێی بوو کە بە هۆی نەخۆشی و چوونە سەرەوەی تەمەنەوە گیانی لەدەستدا.

کاک کەریم یەکێک لە کەسایەتی خۆشناو و بەناوبانگەکانی ئەو ناوچەیە بوو؛ کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی لە تێکۆشان بۆ ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە دەریغی نەکرد.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، سەرخۆسی خۆمان ئاراستەی سەرجەم بنەماڵە ئەفسەری و خزموو کەسووکار و هەروەها خەڵکی ئەوە ناوچەیە دەکین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


AM:10:08:16/05/2021




ئه‌م بابه‌ته 197 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌