برووسکەی پیرۆزبایی کۆمەڵە بۆساڵیادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان


برووسکەی پیرۆزبایی، بۆ یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

هاوسەرۆکانی بەڕێزی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی، مەکتەبی سیاسی و ئەنجۆمەنی سەرکردایەتی

کادران، ئەندامان و ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

لەلایەن دەفتەری سیاسی و هەموو ڕیزەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەبۆنەی یادی ٤٦ساڵەی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی گەرمی خۆمان لە هەموو ڕیزەکانی یەکیەتی نیشتمانی و بنەماڵەی شەهیدە سەربەرزەکانتان دەکەین و ئاواتی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

سەرهەڵدان و هاتنە مەیدانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان تەنیا سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ و هەستانەوە و گوڕ و تین بەخشین بە شۆڕشی کوردستانی باشوور نەبوو، بەڵکوو هاوکات و سەرەتایەک بۆ قۆناغێکی نوێی خەباتی گەلی کورد لە هەموو پارچەکانی کوردستان بوو.

جێگە و پێگەی حیزبە تێکۆشەرەکەی مام جەلال و هەڤاڵەکانی لە خەباتی گەلی کورد بۆ دەستەبەر کردنی ماف و ئازادییەکانیان دیار و درەوشاوەیە، مانەوەی و پاراستنی لە پێویستییەکانە.

پەیوەندی قووڵ و خەباتکارانەی کۆمەڵە و یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بۆ هەموان ڕوون و تێکەڵاویی خوێن و خەباتیان لە ڕۆژانی سەخت و دژواردا، گەواهی ئەوەن. کۆمەڵە خۆی بە پاڵپشتی خەباتی کوردستان و حیزبە تێکۆشەرەکانی زانیوە و دەزانێ و لەم پێناوەدا هەنگاو و هەڵوێستی دیار و ڕوونی بووە.

یادی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان پیرۆز بێ


AM:09:24:02/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 433 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌