دیداری نێوان کۆمەڵە و کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)


رۆژی شەممە رێکەوتی ۵ی ژوئێنی ساڵی ۲۰۲۱ی زاینیی وەفدێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) سەردانی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی كوردستانی ئێرانیان کرد.

وەفدی کەنەکە بریتی بوون لە بەڕێزان، زەینەب موراد ھاوسەرۆکی کەنەکە، د. حەکیم عەبدولکەریم، زەینەب مستەفا و شۆڕش خدر، كە لەلایەن شاندی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی و هاوڕێیان، ساڵح شەریفی بەرپرسی كۆمیسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵە، فەرزین كەرباسی و عەلی رەنجبەر بەرپرسی پەیوەندییەكانی سلێمانی و هەولێر پێشوازییان لێکرا.

لە دیدارەکەدا قسەوباسێک لەسەر بارودۆخی ناوچەکە و کوردستان کراو دۆخی ئێستای کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان خرایە بەرباس و ھەر دوولا جەختیان لەسەر یەکڕیزی و یەکگرتوویی ھێزە کوردییەکان كرد كە ھۆکارە بۆ ئەوەی لەم دۆخە ھەستیارەدا گەلی كورد خەساری کەمتری بەرکەوێت و ھاوئاھەنگی نێوان هێزە سیاسیەكانی کوردستان و بە گشتی بزوتنەوەی کورد بەرەو پێش بڕوات.


AM:09:01:06/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 494 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌