تەرمی کچێک لە سەقز دۆزرایەوە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، تەرمی ژنێکی گەنج بە ناوی ( نگین ''گوڵاڵە'' شەیخی) خەڵکی سەقز، لەسەر ڕێگەی سنە بۆ سەقز و لە شوێنێک بە ناوی ''چاپان سۆفلە'' لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نگین شەیخی پەرەستار بووە و دوو حەوتە پێش لەگەڵ دەزگیرانەکەی بە ناوی کەیومەرس زەرغامی کە کۆڕەخاڵی خۆشی بووە چوون بۆ سەفەر، لە ماوەی رۆژانی ڕابردوودا دەزگیرانی نگین تەلەفوونی بۆ بنەماڵەکەی خۆی کردووە و وتوویە کە نگینم کووشتوە و خۆشی هەڵاتبوو.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە شێوەیەکی دڵتەزێن بە دەستی دەزگیرانەکەی کوژراوە و تەرمەکەشی سووتێندراوە.


AM:08:50:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌