کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی عێراق بریندار کرا.


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سەرسنوورە شاخاویەکانی عێراق لە ناوچەی سنووری ''بیارە'' ڕوو بە کاروانێک لە کۆڵبەران تەقەیان کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکیان بە ناوی (یاسر محەممەد کەریمی) خەڵکی ئاوایی (هانە گەرمەڵە) سەر بە شاری نەوسوود لە شارستانی پاوەیە و زۆر بە سەختی بریندار کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی بۆ ناوەندی دەرمانی شاری سلێمانی گواستراوەتەوە.


AM:11:19:09/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 185 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌