سەقز/ مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی لە زیندان ئازاد کران


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی (مەحموود ساڵحی) و (عوسمان ئیسماعیلی) دوای ٢٥ڕۆژ بەندکران لە بەندیخانەی شاری سەقز ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە دەستپێکی مانگی جۆزەردان ئەم دوو چالاکی کرێکاریە لەلایەن پلەی یەکەمی دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە تۆمەتی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی کرێکار، ٣مانگ و ٦مانگ بەندکرانیان بۆ بڕایەوە، بە پێی مادەی ٣٨ی یاسای سزاکانی ئیسلامی، ئەم حوکمە بە ٢ و ٤ ملیۆن تمەن سزای نەغدی هەڵوەشاوەتەوە.


AM:09:17:10/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌