ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی


ڕاپۆڕتی حەفتانە ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١٣ی جۆزەردان تاوەکوو ٢٠ی جۆزەردان.

بەپێی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە حکومەتی ئیسلامی ئێرانیش واژۆی کردووە، پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایشی شارۆمەندان لە ئەستۆی حکومەتە وەکوو؛ هەر مرۆڤێک مافی ژیان و ئازادی و ئەمنییەتی تایبەت بە خۆی هەیە؛هەر مرۆڤێک کە مافی پێشێل دەکرێ و ئەو مافانە لە یاسای بنەڕەتی وڵاتدا یان یاسای دیکە وەک مافی سەرەتایی ئینسان پەسند کراون و دانیان پێدانراوە، حەقی خۆیەتی دەستی بە دادگای نەتەوەیی و باوەڕپێکراو رابگا و هانای بۆ بەرێ و داوای پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکەی بکا؛هەر کەسێک وەک ئەندامێکی کۆمەڵگا مافی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی هەیە و بۆی هەیە لە رێگای هاوکارییە نەتەوەیی و نێونەتەوەییەکانەوە، ئەو مافە ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییانەی بۆ پاراستنی ئابڕوو و کەڕامەت و گەشە کردنی ئازادیی کەسایەتی خۆی پێویستنی، بە سەرنجدان و لەبەرچاوگرتنی رێکخراوە و سەرچاوەکانی وڵات وەدەستیان بێنێ.

زیندانی:

١- (حەیدەر قوربانی) خەڵکی کامێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ١١ساڵ بەندکرانی بەسەردا داسەپا.

٢- (فەلاح حەیدەری) خەڵکی ئەهواز، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (بەرزان محەممەدی) خەڵکی سەوڵاوا، ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دسەستبەسەرکرا.

٤- (زاهیر پەسوپیش) خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (فەرهاد محەممەدی) خەڵکی سنە، سزای ١٠مانگ بەندکرانی بەسەردا داسەپا.

٦- (جەعفەر حەسەن پوور) تەمەن٤٢ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١٩ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (فەرانەک جەمشیدی) خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٢٠ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (ئۆمید تای) خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١٨ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (حەسەن ئاقالە) تەمەن ٤٥ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١٤ی جۆزەردان، بەتەقەی هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەستدا.

٢- (وەهبی فەتاحی) خەڵکی نەوسوود، لەکاتی کۆڵبەریدا بەهۆی دڵەڕاوکێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە، بە هۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا.

٣- (سۆران قادری) تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٤- (یووسف فەرجامی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی ماکۆ، ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تۆرکیە بریندار کرا.

٥- (یاسر محەممەد کەریمی) خەڵکی پاوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (جەیران عەبدی) خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (نەسرین مۆرادی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە بە شێوەیەکی دڕندانە (ئێعدام، کوشتن، زیندان و...) سەرکوتی شارۆمەندانی ناڕازی و هەروەها کاسبکاران دەکات و بە دۆخی زیندانیان گرینگی نادات و زۆرجار دژ بە یاساکان بڕیار دەردەکەن، ئێعدام و سەرکوت و کوشتنی کاسبکاران لەئێران وەک ھەمیشە بەردەوامە و کۆماری ئیسلامی ھەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی ئەو وڵاتانەیە کە زۆرترین پێشێلکاری و سەرکوتی مافەکانی مرۆڤ دەکات و بۆ ئەم بابەتەش گوێ بە ناڕەزایەتییە جیھانی و نێوخۆییەکان نادات.


PM:03:44:10/06/2021




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌