باوکی دوو کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە لە کرماشان ماڵئاوایی لە ژیان کرد




بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە ڕۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی مانگی ژوئێنی ساڵی ٢٠٢١ی زاینیی، کاک محەممەد عەلی عەلیپوور، کەسایەتی ناسراو و خەباتگێڕی شاری کرماشان و باوکی دوو کادر و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، هاوڕێیان، خالید عەلیپوور و هاوڕێی هەمیشە زیندوو جەلیل عەلیپوور لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک محەممەد عەلی کەسایەتییەکی دڵسۆز، نیشتمانپەروەری ناوچەی کرماشان  و جێگای ڕێز و متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو.
 
لە لایەن ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی خۆشەویستی کاک محەممەد عەلی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

AM:10:43:25/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 628 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌