پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە شاری شنۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد





بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە بە ناوی هاوڕێ (ڕەحیم حەسەن زادە) ناسراو بە ڕەحیم گاپیس، خەڵکی ئاوایی (ئەمیر ئادێ)ی سەربە شاری شنۆ لە تەمەنی ٧٣ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

هاوڕێ ڕەحیم ساڵی ٥٨ بەکۆمەڵەوە پەیوەست بوو، لە ساڵی ٦٠ لە شەڕی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەی شنۆ زۆر بە سەختی بریندار دەبێ و دواتر  گەڕایەوە نێو کەس وکاری، بەڵام هەرگیز گڕ و تینی شۆڕشگێڕانە لە ناخی دا نەگیرساوە، بەداخەوە لەم ساڵانەی دواییدا تووشی نەخۆشیەک بوو و دڵە گەورەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی حەسەن زادە دەکەیەن و هیوادارین دوایین خەمیان بێت.






AM:08:46:31/07/2021




ئه‌م بابه‌ته 325 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌