سێ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارە دران



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سزای سێدارەی سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی (حەمزە ڕەزایی) خەڵکی سەڵماس، (سێپێهر عەباس نەژاد) و (ئەسکەندەر زارع) هەردوو خەڵکی ورمێ، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ورمێ جێبەجێ کرا.

شایانی باسە کە ئەم سێ شارۆمەندە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی  هۆشبەر، سزای لەسێدارەدانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ بڕاوەتەوە.

جێگای ئاماژەیە بە پێی ڕاپۆڕتەکان، لە ماوەی چوارمانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٢٠شارۆمەندی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.





AM:09:09:02/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌