مەهاباد/ سێ شارۆمەند دەستبەسەر کران



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکن هێرشیان کردۆتە سەر ئاوایی (ئەگریقاش)ی سەر بەشاری مەهاباد و سێ کەسیان بە ناوەکانی (ڕزگار عەینالوو) ، (ئەحەد سوونە)  ، (هێمن قەرەداغی)، دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوونەتەوە.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەر کردنی هێمن قەرەداغی ناوبراویان داوەتە بەر لێدان و کوتان.
جێگای ئاماژەیە کە هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکارەکانی دەستبەسەر کرانی ئەم سێ هاووڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان نادیارە.





AM:09:32:02/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 79 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌