بەڕێوەچوونی ئاکسیونێک بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە وڵاتی سویس




رۆژی شەمە رێکەوتی ۳۱ی مانگی ژووئیەی ساڵی ۲۰۲۱ی زاینیی بە هاوکاریی چوار حیزبی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران گردبوونەوەیەک لە وڵاتی سویس لە بەردەم پارلەمانی ئەم وڵاتە لە شاری بێرن بەڕێوە چوو.

لەو ئاکسیۆنەدا کە بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران و کوردانی دانیشتووی سویس بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی ئێران دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە کاتژمێر دووی نیوەڕۆ دەستی پێ کرا، سەرەتا پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە کوردی خوێندرایەوە، پاشان هەر ئەو پەیامە بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کرا.

لە درێژەدا پەیامی یەکیەتی لاوانی دیمۆکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندرایەوە.

لە کۆتاییدا پەیامی کۆمیتەی سویسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە لایەن فازڵ وەلیان بەرپرسی کۆمیتە پێشکەش کرا.





PM:02:05:02/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌