باوکی دوو هاوڕێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، لە سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد




بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ۲۲ی مانگ ئاگۆستی ساڵی ۲۰۲۱ی زاینیی کاک محەممەد بەنی بەشەر باوکی هاوڕێیانی گیانبەختکردوو، شاهرۆخ و شەهرام بەنی بەشەر و هەروەها باوکی هاوڕێمان نیما بەنی بەشەر کادری نێو ریزەکانی کۆمەڵە لە تەمەنی ۹۰ ساڵیدا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد ناسراو بە میرزا محەممەد کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر وخۆشەویستی خەڵک و شاری سنە بوو کە دو کوڕی لە رێگای بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان گیانی ئازیزیان بەخت کرد.

لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری کاک محەممەد بەنی بەشەر و بەتایبەت هاوڕێ نیما ئەندام و کادری کۆمەڵە دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە


PM:08:32:22/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 251 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌