دایکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد




بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی۲۲ی مانگی ئاگۆستی ۲۰۲۱ی زاینیی بەداخەوە دایە "فاتمە قاسم پوور " دایکی هاوڕێی گیانبەختکردوو عومەر شەریف زادە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

دایە فاتمە دایکێکی نیشتمان پەروەر، فیداکار و سیمای خۆشەویست و ناسراوی شاری بۆکان و حاجی کەند بوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی قاسم پوور و شەریف زادە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە


PM:11:17:22/08/2021




ئه‌م بابه‌ته 367 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌