پەیامی سەرەخۆشی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە بنەماڵەی قوربانیانی رووداوی هاتوچۆی مەریوان


بەداخەوە دوێنێ، یازدەی خەرمانان، لە رووداوێکی دڵتەزێنی هاتوچۆدا لە رێگای مەریوان بۆ کامیاران، شازدەکەس گیانیان لە دەست دا و دوازدە کەسیش بریندار بوون. بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم پێشکەش بە بنەماڵە و خزم و دۆستانی ئەو قوربانیانە و بەگشتی خەڵکی مەریوان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم. هەر وەها ئاواتی چاک بوونەوی خێرا بۆ هەموو بریندارەکان دەخوازم.

لە هەمان کاتدا پێڕانەگەیشتن بە ڕێگاوبانەکان و بەتایبەتی سەرمایەگوزاری نەکردن لە ئاوەدانی کوردستان و جادەکانی و نەبوونی سیستەمی گونجاوی کۆنتڕۆڵ و چاودێری، بێگومان لە خوڵقانی ئەو چەشنە کارەساتە دڵتەزێنانەدا نەقشی بەرچاویان هەیە و لێرەشدا، وەکوو زۆر رووداوی دیکە، سەرێکی هەموو ناخۆشی و نەهامەتیەکان دەگەڕێتەوە سەر کەمتەرخەمی و ناپەرپرسی و ناکارامەیی و گەندەڵی رژیمی کۆماری ئیسلامی. بەهیوای رزگاری لە هەموو ئەو بەڵا و ناخۆشیانە.

عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران


PM:11:07:03/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 274 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌