سێهەمین ڕۆژی تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ تۆپخانەکانی سپای پاسداران کە لە ئاوایی ''بێمزورتێ'' سەر بە شاری شنۆ جێگیر کراون، ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە کاتژمێر ١ هەتا ٣ی بەرەبەیان، بۆ سێهەم ڕۆژی یەک لەدوای یەک ناوچەکانی سیدەکان و بەرزاییەکانی بەربەزینیان تۆپباران کرد.



بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سپای پاسداران ژمارەیەکی زۆری هێزەکانی خۆی لە سنووری شارەکانی شنۆ و پیرانشار جێگیر کردووە و بە سەرنجدان بە جوولە لۆجێستیکی و هەڕەشەکانی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئێران، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم هێزانە سنووری هەرێمی کوردستان ببەزێنن.




PM:03:03:11/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌