ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان تاوەکوو ١ی ڕەزبەر.

هیچ کەس نابێت لەکۆیلایەتی یان کاری زۆرە ملێدا ڕابگیرێت، کۆیلەداری و بازرگانی کردن بە کۆیلە دەبێت بەهەموو شێوەیەک قەدەغە بکرێت؛ هەموو تاکێک مافی ژیان و ئازادی و ئاسایشی تاکە کەسی هەیه.

زیندانی:
١- (ئەنوەر ڕەسوولی) تەمەن ٤٥سال، خەڵکی بانە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٢- (حەسەن قودرەتی) تەمەن ٤٦ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (غەریب شەریف زادە) خەڵکی سەقز، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (محەممەد تاهێر حسەین پوور) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:
١- (ئۆمید محەممەدزادە) تەمەن ٣٩ساڵ، خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٢٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٢- (ئالیشان حەیدەری) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی ورمێ، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.
٣- (سۆزدار ئەحمەدی) تەمەن ٢١ساڵ، خەڵکی ورمێ، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا کوژرا.
٤- (برهان یوسفی) خەڵکی سەلاس و باوەجانی، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:
١- (سۆژین فەرهادی) تەمەن ١٣ساڵ، خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



هەموو تاکێک مافی هەیە لەهەرشوێنێک، وەکو تاکەکەسێک لەبەردەم یاسادا بناسرێت؛ هیچ کەس نابێت بکەوێتە ژێر ئەشکەنجە یان ستەمکاری، بەشێوەی نامڕۆڤانە یان ئابڕووبەرانە ڕەفتاری لەگەڵ بکرێت یان سزا بدرێت.




PM:04:14:23/09/2021




ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌