جوانڕۆ/ خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕووبە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری جوانڕۆ ڕووبە ئیدارەی پەروەردە و فێرکاری ئەو شارە خۆپیشاندانیان دژی جێبەجێنەکردنی یاسای یەکسانیسازی بەڕێوە برد.

شایانی باسە کە مامۆستایانی دەسبەکار و خانە نشین داواکاری جێبەجێکردنی پیلانی ڕەدەبەندی بە ئەندازەی لەسەدا 80٪ی لێژنەی عیلمی بۆ مامۆستایانی دەسبەکار، جێبەجێ بوونی یەکسانیسازی حەقدەست بۆ مامۆستایانی خانە نشین و بەدەستهاتنی داواکارییەکانی دیکەی خۆیانن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم خۆپیشاندانە لەسەر بانگەوازی پێشووی سنفی مامۆستایان کە ڕاگەیندرابوو بەڕێوە چوو.


PM:05:58:14/10/2021




ئه‌م بابه‌ته 113 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌