پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی "مەلا محەممەد غەفووری"



بەداخەوە ئاگادار کراینەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی ھەتاویی کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەری ناوچەی سەقز و شاری ساحێب مەلا محەممەد غەفووری بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

"مەلا محەممەد" وەک کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز و پێشکەوتنخواز لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەست بوو بە ڕیزەکانی خەبات لە دژیی ڕژیم و پێوەندیی بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی خەڵکی کوردستان کرد و وەکوو ئەندامی دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەددین حوسەینی ساڵانێک لە سەنگەریی پارێزگاریی لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات ڕاستەوخۆ بەشدار بوو. 

"مەلا محەممەد" لایەنگری عەداڵەتی کۆمەڵایەتی و جیایی دین لە سیاسەت و  هاوڕێ و دۆستی نزیکی کۆمەڵە بوو. لە پاش گەڕانەوەیشی ئەم پێوەندیی و دۆستایەتییەی بەردەوام مایەوە. 

 بەم بۆنەوە پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و خەڵکی سەربەرزی ناوچەی سەقز و دەوروبەری دەکەن و یاد و ناوی ئازیزی بەرز ڕادەگرین. 



کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی ھەتاویی




PM:06:16:02/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌