ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر تاوەکوو ١٣ی خەزەڵوەر.

بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی دووهەم، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا؛ جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کۆڵەکەی هەموو پەیماننامەکانی مافی مروڤ و کونڤانسیۆنەکانە و سەرچاوەی دیاریکردنی مافی تاکەکەسی، سیاسی، مەدەنی، کولتووری ئابوری و کۆمەڵایەتییە.

زیندانی:

١- (عەزیز قادر تاج) خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (محەممەد خالدی) خەڵکی چاڵدێران، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (ئەحمەد خالدی) تەمەن ١٦ساڵ، خەڵکی چاڵدێران، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (نەوید کۆنە پۆشی) تەمەن ٣٠ساڵ، خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (سینا مینایی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (عەبدوڵڵا یووسفی) تەمەن ١٨ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (ئەنوەر شەیخە) تەمەن ٤٥سال، خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (ئازاد) خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (شلێر) خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٣- (وەیسی بادینی) تەمەن ٣٧ساڵ، خەڵکی ورمێ، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

٤- (ئەرکان مۆستەفایی) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی پاوە، ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (پەریسا زەندی) تەمەن ٢٣ساڵ، خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ١٠ی خەزەڵوەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٢- (ڕەحیم نەسرۆڵڵا پوور) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.


ھەموو مرۆڤێک مافی ھەیە بە ئەوپەڕی یەکسانییەوە لە دادگای سەربەخۆ و بێلایەن دۆزەکەی بە ئاشکرا و دادپەروەرانە یەکلا بکرێتەوە، چە ماف و ئەرکی بێت، چە تاوانێکی ئاڕاستە کرابێت.




PM:03:40:04/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 150 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌