بریندار کردنی کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەتەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران


ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣٠ی خەزەڵوەری سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ''سەلاحەدین عەلی وەیسی'' خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە کاتی کۆڵبەری لەسەر سنووری نەوسوود بەتەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.

شایانی باسە کە سەلاحەدین عەلی وەیسی بە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشتر و لە مەودای نزیکەوە کراوەتە ئامانجی هێزە چەکدارەکانی ئێران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ بنکە تەندروستیەکانی شاری پاوە گواستراوەتەوە.




AM:08:56:22/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌