دیداری نێوان پەیوەندییەکانی کۆمەڵە و حیزبی شیوعی کوردستان


رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٣ی نوامبری ٢٠٢١ی زایینی، وەفدێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، عەلی ڕەنجبەری بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەولێر، ئیبراهیم محەممەدی ئەندامی کومیتەی ناوەندی سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد کە لە لایەن بەڕێزان ، دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری کومیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان، شێخ سدیق جێگری سکرتێری کومتیەی ناوندی، هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی، هاوتا ڕەسووڵ ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان پێشوازییان لێکرا
.

لەم دیدارەدا وەفدی کۆمەڵە پیرۆزبایی رێبەری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی حەوتەمی حیزبی شیوعی کوردستان و هەروەها هەڵبژێردرانەوەی بەڕێز دکتۆر کاوە مەحموود وەک سکرتێری حیزب پیرۆزبایی و ئاراستە کرد.

دواتر دکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان باسێکی گشتی سەبارەت بە کۆنگرەی حەوتەم و بەرنامەی داهاتووی ئەو حیزبە لەسەر پرۆسەی سیاسی ئێستا و داهاتووی کوردستان باس کرد.

پاشان هاوڕێ عەلی ڕەنجبەری جەختی لەسەر پەیوەندی و هاوکاری زیاتر لە نێوان هەردوو حیزب و لایەنە چەپ و کوردستانییەکاندا کرد.

لە کۆتاییشدا هەردووک لایەن لەسەر ئەوە پێداگرییان کرد بە مەبەستی سازدانی کۆبوونەوەی زیاتر لە نێوان هێزە سیاسی و کەسایەتییە چەپ و پێشکەوتنخوازەکانی کورد تێبکۆشن.




PM:06:23:23/11/2021




ئه‌م بابه‌ته 255 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌