کورتە فیلمی تاقیگەی ژمارە ٢ خەڵاتی پێنجەمین فیستڤاڵی نێونەتەوەیی سلێمانی بەدەست هێنا



کورتە فیلمی بەڵگەیی تاقیگەی ژمارە٢ لە دەرھێنانی ئیدریس عەبدی و ئاوارە عومەر خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەیی کوردی  لە پێنجەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەی سلێمانی بردەوە.

ئەم کورتە فیلمە ساڵی ٢٠٢١  بەرھەم ھاتووە و باسی ژیانی کاک حەمە تۆفێق ئەکات کە ماوەی ١٤ساڵە لە بەشی توێکاری زانکۆی پزیشکی سلێمانی کار دەکات.

تاقیگەی ژمارە ٢ پێشووتر لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەی البوابە لە وڵاتی ئەلجەزایر خەڵاتی سیلڤەری بردوەتەوە و ھەروەھا لە فێستیڤاڵی فیلمی سیلبێرتی ئیتالیا خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بەڵگەی بە دەست ھێنابوو.

کورتە فیلمی تاقیگەی ژمارە ٢ ئێستا لە فێستیڤاڵی فیلمی ئانجلیکای ئامریکا بۆ بەدەست ھێنانی خەڵات  لە پێشبەرکێدایە.

ئەم کورتە فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی بیگ ئێسکای ئامریکا کە کوالیفای خەڵاتی ئۆسکارە بۆ بەشی کێبەرکێ ھەڵبژێردراوە.


AM:11:24:25/12/2021




ئه‌م بابه‌ته 974 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌