بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ئەمڕۆ هەینی رێکەوتی ۲٤ی بەفرانباری ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاوی، دایە " فاتمە مستەفانژاد" دایکی دوو کادر و پێشمەرگەی نێو ریزەکانی کۆمەڵە، هاوڕێیان ئاوات و دارا قوڕەیشی هەروەها هاوڕێ خەبات قوڕەیشی لە شاری بۆکان لە تەمەنی ٦٤ ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە فاتمە لە زومرەی هەرە دایکە شۆڕشگێڕەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان و هەروەها لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەری شاری بۆکان بوو کە خزمەتێکی زۆریان بە بزووتنەوەی رەوای کوردستان کردووە.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری مستەفانژاد و هاوڕێیانمان ئاوات و دارا قوڕەیشی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە