بە پێی
هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە
ئاگادار کراینەوە رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی ۳۰ی مانگی بەفرانباری ۱٤۰۰ی هەتاوی، کاک محەممەد ئەمین عەزیزی باوکی هاوڕێی گیانبەختکردووی
کۆمەڵە هاوڕێ ئەحمەد عەزیزی لە ئاوایی تیکانتەپەی سەر بە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە
ژیان کردووە.
بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەوە
پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و تێکۆشەری عەزیزی و خزم و کەسوکاریان
دەکەین و خۆمان بە شەریکی غەم و پەژارەیان دەزانین.
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە