هەڕەشەی ئیبراهیم رەئیسی دژ بە ئیسرائیل



ئیبراهیم رەئیسی لە رۆژی ئەرتش دا هەڕەشەی لە ئیسرائیل کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئیسرائیل دەیەوێت پەیوەندییە نێو دەوڵەتییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە ئاسایی بکاتەوە، هوشداری دەدەین کە بچووکترین جووڵانەوەی ئەوان لە چاوی هێزە ئەمنییەکانی ئێمەوە بە دوور نییە و لەئەگەری هەر رووداوێکدا وڵامی ئێمە لە ناوەندی ئیسرائیل دەگرێتەوە.

هەڕەشەی رەئیسی بۆ سەر ئیسرائیل لە حاڵێکدایە کە لە مانگەکانی رابردوو پەیوەندی ئیسرائیل و هێندێک لە وڵاتانی ناوچەکە کە دراوسێی ئێرانن پەرەی سەندووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ناڕەزایەتی کۆماری ئیسلامی.

خامنەیی لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی دا لە هەڕەشەیکدا وتبووی کە ئیسرائیل ٢٥ساڵی داهاتوو نابینێت.

شایانی باسە کە حەفتەی رابردوو رۆژنامەی واڵ ئێستریت ژۆرناڵ لە نووسینێکدا جەختی لەوە کردوەتەوە کە هێزی نیزامی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینیەوە تاکوو ئێستا زۆرتر لە ٤٠٠هێرشی ئاسمانی دژ بە رژیمی ئێران لە سووریە و ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام داوە.





AM:11:05:18/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 710 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌