بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی رژیمی ئێران لە سەر سنووری شووشمێ و نەوسوودی سەر بە ناوچەی هەورامان تەقەیان لە چەندین کۆڵبەر کرد و ژمارەیەک لەو کۆڵبەرانە بریندار بوون
.

ناوی ئەو کۆڵبەرەانە کە بریندار بوون بریتییە لە ''سەعدوڵڵا حسێنی''، ''نامدار حسێنی''، ''موبین'' و ''مێهدی'' خەڵکی شاری جوانڕۆ،'' ساسان خانی'' خەڵکی شاری سەلاس و باوەجانی کە دانیشتووی شاری جوانڕۆیە،'' حەسیب عەزیزی ''خەڵکی ئاوایی شمشێری سەر شاری بە پاوە، ''حەبیب'' خەڵکی ئاوایی شروێنەی شاری جوانڕۆیە.

شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ ئاگادار کردنەوەی ئەم کۆڵبەرانە تەقەیان لێ کردوون.


جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی لە ئێران خەڵک بۆ بژێوی ژیانیان روو لە کۆڵبەری دەکەن کە بەم حاڵەشەوە کۆماری ئیسلامی بە کووشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران رێگەرە لە شێوەی بەڕیوە چوونی ژیانیان.




PM:03:35:18/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌