بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سەر سنووری نەوسوود



ئاسۆی رۆژهەڵات/ رۆژی هەینی رێکەوتی ٢ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەریک بە ناوی ''مەیسەم شەفیعی'' خەڵکی (کۆزەران)ی سەر بە شاری کرماشان لە کاتی کۆڵبەری دا بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی سەر سنوور بریندار بوو.

شایانی باسە کە ناوبراو لە کاتی بەربوونەوە لاقی شکاوە.

جێگای ئاماژەیە کە مەیسەم شەفیعی بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ شاری پاوە.





AM:09:57:23/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌