٢ چالاکی سێنفی مامۆستایان لە زیندان مانیان لە خواردن گرت




ئاسۆی رۆژهەڵات/ ئێسکەندەر لوتفی، مەسعوود نیکخا دوو چالاکوان و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری سێنفی مامۆستایانی مەریوان ئەمڕۆ رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، لە چوارەمین رۆژی دەستبەسەرییان دا مانیان لە خواردن گرتووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێسکەندەر لوتفی و مەسعوود نیکخا رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١١ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و لەو کاتەوە کە گیراون مانیان لە خواردن گرتووە.

شایانی باسە کە ئێسکەندەر لوتفی چالاکی سێنفی مامۆستایان و لێکۆڵەری شۆڕای هاوئاهەنگی رێکخراوی سێنفی فەرهەنگیان پێشتر بە هۆی چالاکییەکانی لە پرسی سێنفی مامۆستایان دەستبەسەر و سزای بەسەرداسەپاوە.








AM:10:25:04/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌