خۆپیشاندانی مامۆستایان لە شارەکانی ئیران





بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی، مامۆستایانی شارەکانی سنە، دیواندەرە، کرماشان، دێولان و مەریوان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ داخوازییە سەرەکییەکانیان لەوانە، ئازادی مامۆستایانی زیندانی، پلەبەندی فەرهەنگیان، خوێندن بە زمانی دایکی و زیاد کردنی حەقدەست خۆپیشاندانێکیان بەرێوەبرد.

شایانی باسە کە ئەم مامۆستایانە بۆ داخوازی لە مافە سەرتاییەکانیان هاتوونەتە شەقامەکان بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران نە تەنیا داواخوازییەکانیان جێبەجیێ ناکات بەڵکوو بە دەستبەسەر وزیندانی کردنیان سەرکووتیان دەکات.







AM:10:21:12/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌