فەرماندەی نوێی سەنتکام: کۆماری ئیسلامی ئیران ناسەقامگیرترین هێزە لە ناوچەکە




مایکڵ کۆریلا فەرماندەی نویێ سەنتکام، کۆماری ئیسلامی ئێرانی وەک ناسەقامگیرترین هێزە لە ناوچەکە ناو لێبرد و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ناهێلێت ئێران دەستی بە چەکی ناوەکی بگات.
فەرماندەی نوێی سەنتکام باسی لەوە کرد کە بەرنامەی مووشەکی ئێران و هەروەها پشتیوانی کردنی کۆماری ئیسلامی  لە گرووپە میلیشیاکانی ناوچەکە یەکێک تر لە نیگەرانییەکانی واشنگتۆنە و ئاماژەی بەوە دا کە بۆ رووبەڕوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران پێویستە  هاوکارییەکانی ئێمە و هاوپەیمانە ئەمنییەتیەکانمان لە ناوچەکە زیاد بکرێت و سەنتکام بەردەوامە لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی. 
مایکڵ کۆریلا لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی دا بەوە کە یەکێک لە هەولە سەرەکییەکانی  ئەوەیە کە رێگێری بکات لە قاچاخی چەکی پێشکەوتوو بۆ حوسییەکانی یەمەن کە لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

شایانی باسە کە لویید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پاشای ئۆردون ئاماژەی دا بە زیاد کردنی هەڕەشە مووشەکییەکان و درۆنەکانی ئێران لە ناوچەکە ،جەختیشی لەوە کردەوە کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ رووبەڕوونەوەی چالاکییە ناسەقامیگیرەکانی کۆماری ئیسلامی و گرووپە میلیشیاکانی، هاوکارییە ئەمنیەتییەکانیان لە ناوچەکە بەهێزتر دەکەن.
 










PM:03:27:14/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 206 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌