وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: سەرکووتی خۆپیشاندەران لە ئێران ئیدانە دەکەین




وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لە توندووتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە ئێران و هەروەها پێشێلکردنی مافی ئازادی رادەربڕینی شارۆمەندان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیدانە دەکەین.

هەروەها وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەی وتەکانیدا باسی لەوە کرد ئێمە شایەتی ئەوەین کە خۆپیشاندەران زۆر چاو نەترسانە بە گران بوونی نرخی کەل و پەل، خواردەمەنی وکەمبوونی ئاو و کارەبا، داوا لە حکومەتی ئێران دەکەن کە وڵامی داخوازییەکانیان بدەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کاردانەوەی راپۆڕت و هەواڵەکان کە باسی لەوە کرد کە سەرکووت کردنی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگای تەقەی راستەوخۆ لە خۆپیشاندەران جێگای نیگەرانی ئێمەیە و ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە کەڵک وەرگرتن لە توندووتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە ئێران ئیدانە دەکەن.

شایانی باسە کە ناڕەزایەتییەکانی چەند حەفتەی رابردوو لە پارێزگای خوزستان دەستیپێکرد و دواتر زۆربەی شارەکان و پارێزگاکانی ئێرانی گرتەوە.
یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەمریکا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان لە ئێران، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٥ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی بوو کە نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماڵپەری تویتێرەکەی خۆیدا باسی لێکردبوو.







AM:10:08:17/05/2022




ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌